ژنێکی ٦٨ ساڵ، دوانەیەکی دەبێت
  2020-04-26       621       
ئا: لوقمان غەفوور

ژنێکی خەڵکی نایجیریا دوای سێ جار ھەوڵدان لە ڕێگەی بلورییەوە منداڵی چنگ کەوێت، کەچی دوانەیەکی دەبێت لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا، کە لەڕووی بایۆلۆژییەوە شتێکی سەرسوڕھێنەرە.

مارگرێت ئادینۆگا-ی تەمەن ٦٨ ساڵ دوای سێ جار پیتاندنی دەستکرد بەڵام لە چوارەم جاردا دوانەیەکی لێکنەچووی بوو کە ئەویش کوڕ و کچێکە..

بەپێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن، نوح ئادینوگا - ی تەمەن ٧٧ ساڵ، لە ساڵی ١٩٧٤ەوە ھاوسەرێتییان کردووە و ماوەیەکی زۆریش چاوەڕوانی منداڵ بوون. دەشڵێت: " دوای سێ ھەوڵی شکستخواردوو، کۆڵماننەدا تا بووین بە خاوەنی منداڵ".

ھەردوو منداڵەکەش لە ڕێگەی نەشتەرگەریی لە ٣٧ مین ھەفتەی سکپڕی ژنەکە لە نەخۆشخانەی زانکۆی لاگۆس ھاتۆتە دنیاوە، بەڵام نەخۆشخانەکە درەنگ ھەواڵەکەیان بڵاوکردۆتەوە تا ژنەکە کەوتۆتە ھەڵسوکەوتی ڕۆژانە.

د. ئیدمی ئۆکۆنۆ بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندووە کە تیمی نەخۆشخانەکە ھەفتانە چاودێری ژنەکەیان کردووە بەھۆی تەمەنییەوە. دەشڵێت: "تەمەنی ٦٨ ساڵ بۆ سکپڕی خۆی قورسە جا ئەگەر منداڵی دوانەش بێت، پێویستی بە چاودێری ورد ھەیە".

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دوو شێوەی منداڵی بوونی وەھا ڕویداوە، ساڵی پار ژنێکی ھندی لەتەمەنی ٧٤ ساڵیدا دوو منداڵی کچی لێکچووی بوو پاش ئەوەی ڕێگەی بلورییەوە (پیتاندنی دەستکردەوە) دووگیان بوو. کە بووە بەتەمەنترین ژن لە مێژوودا کە منداڵی دوانەی ببێت.
ئۆکۆنۆ دەشڵێت:"ھەرچەندە پیتاندنەکە سەرکەوتووش بێت بەڵام پێویستە پزیشکان ئاگاداربن لەوەی ئەو تەمەنە ئاسان نییە بۆ منداڵبوون، ترسی گەورەی ھەیە لەسەر ژیانی دایک".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×