2020-04-26   490     
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته پێنج هه‌زار و 710 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 60 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 710 كه‌سه.
وتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 153 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 90 هه‌زار و 481 کەسه.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 69 هه‌زار و 657 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.