ھۆشداری لە بەکارھێنانی ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەدرێت
  2020-04-27       904       
کەنەدا ھۆشداری دەدات لە بەکارھێنانی ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ چارەسەری کۆرۆنا.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی کەنەدا رایگەیاند، ھەندێک کەس دەرمانی مەلاریا واتە کلۆرۆکوین و ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین دەکڕن و خۆیان بەکاری دەھێنن، ئەمە کارێکی مەترسیدارە و لێکەوتەی خراپی تەندروستی ھەیە.

وەزارەتی تەندروستی کەنەدا راشیگەیاند، دەرمانی کلۆرۆکوین و ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بەکاربھێنرێن تەنیا دەبێت لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشکدا بەکاربھێنرێن.

پێشتریش یەکێتی ئەوروپا ھۆشدارییەکەی لەمجۆرەی بڵاوکردبوویەوە،ە ئەویش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کە دەرمانی مەلاریا بەھەندێک گۆڕانکارییەوە چارەسەری کۆرۆنا دەکات.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×