ژمارەی توشبوون و مردن بە کۆڕۆنا لە ئەڵمانیا کەم بووەتەوە
  2020-04-27       740       
پەیمانگەی رۆبەرت کوخ رایگەیاند، ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا رۆژانە کەمدەبێتەوە.

ئاوێنە: لە توێژینەوەیەکدا پەیمانگەی رۆبەرت کۆخ-ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئەڵمانیا کەم بووەتەوە و وەکو چەند رۆژی رابردوو ئامارەکان زۆر نین.

هاوکات پەیمانگەکە دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە تەنها هەزار و ١٨ حاڵەت تۆمار کراوە، بەڵام رۆژی رابردوو هەزار و ٧٣٨ حاڵەت بووە. لەگەڵ ئەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٥٥ هەزار و ١٩٣ کەس.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی روونکردنەوەی پەیمانگەکە، رۆژی رابردوو ١٤٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمڕۆ تەنها ١١٠ کەس. بەو پێیەش ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٩٧٦ کەس.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×