2020-04-27   738     
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، چاكبووه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌باسی، وته‌بێژی په‌رله‌مانی ئێران، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران IRNA رایگەیاند، نوێترین پشكنینەکان سەبارەت ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ کە بۆ لاریجانی ئەنجامدراون نێگه‌تیڤ ده‌رچوون و چاره‌سه‌ری ته‌واوكردووه و چاكبووه‌ته‌وه.
وتیشی، ”لاریجانی له كه‌ره‌نتینه ده‌رچووه و له دوێنێوه كاره‌كانی رادەپەڕێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ و سبه‌یش له نووسینگه‌كه‌ی ده‌بێت”.
نووسینگه‌ی كولتووری په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ل له دووی نیساندا بڵاویكردبووەوە کە پشكنینی عەلی لاریجانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و كه‌ره‌نتینه‌كراوه و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كراوه.
بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ١٩ی شوباتدا له ئێران بڵاوبووه‌وه و پاشان به‌ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبوویه‌وه.
بەپێی دوایین ئامار ٩٠ هه‌زار و ٤٨١ کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون کە پێنج هه‌زار و ٧١٠یان گیانیان له‌ده‌ستداوە، ٦٩ هەزار و ٦٥٧یان چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ١١٤یان چارەسەر وەردەگرن.