لە توركیا 95 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-27       388       

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 131 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 95 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ٢٠ ھەزار و ١٤٣ پشکنین کراوە و لەم ژمارەیەش دو ھەزار و ١٣١ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و بەوەش كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا لە وڵات گەیشتۆتە 112 هەزارو 261 كەس.

ئاشكراشیكرد كە هەر لهماوەی 24 سەعاتی رابردودا 95 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دو هەزارو 900 كەس.

بەپێی قسەی وەزیری تەندروستی توركیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا، بە چاکبونەوەی چوار ھەزار و ٦٥١ کەسی دیکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبونەتەوە گەیشتە ٣٣ ھەزار و ٧٩١ کەس.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×