2020-04-28   561     
حكومه‌تی سعودیه ده‌ستی كردوه، به كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی سعوودیه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌به‌هاوكاری كۆمپانیای ئینترا ده‌ستی كردووه، به كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بێ پێدانی زانیاری زیاتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له پلانیاندایه بۆ ٢٠٢١، شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و له میان‌ی پێنج ساڵیش‌دا، ٤٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌رهه‌م بهێنن.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كه كه ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه له چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠٢١ بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردن.