له‌ ئیسپانیا تا ئێستا زیاتر لە ٢٣ هەزار تووشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-04-28       418       

تا ئێستا، ٢١٠ هەزار و ٧٧٣ کەس لە ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و لەو ژمارەیەش، ٢٣ هەزار و ٨٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا دوایین ئامارەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە ئیسپانیا بە ڤایرۆسەکە مردون گەیشتووەتە، ٢٣ هەزار و ٨٢٢ کەس.

هەروەها هەزار و ٣٠٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، ٢١٠ هەزار و ٧٧٣ کەس.

لە لایەکی دیکەشەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٧٣ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٠٢ هەزار و ٥٤٨.

بەرپرسانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەفتەی رابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە زیاتر بووە لە ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان.

باری نائاساییش لەو وڵاتە کە تا نۆی ئایار بوو بۆ ٢٤ی ئایار درێژکرایەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×