2020-04-29   612     
فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران رایگەیاند، “بوونی نایاسایی ئه‌مریكییه‌كان له ناوچه‌كه له‌وانه‌یه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێمه. به دڵنیاییه‌وه رێگه به هیچ هێزێكی بیانی ناده‌ین بێته سنووری ناوچه ئاوییه‌كانمانه‌وه”.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی ئێران، فارس عه‌لی ره‌زا ته‌نگسیری، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران رایگەیاندووە کە بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له كه‌نداو بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری زیاتر و وتوویه‌تی، “بوونی نایاسایی ئه‌مریكییه‌كان له ناوچه‌كه له‌وانه‌یه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێمه. به دڵنیاییه‌وه رێگه به هیچ هێزێكی بیانی ناده‌ین بێته سنووری ناوچه ئاوییه‌كانمانه‌وه”.
شایەنی باسە ته‌نگسیری سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێبەر باڵای وڵاتەکەیان ئایەتوڵا خامنە‌یی، رێنمایی داوه بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له دوورگه‌كانی كه‌نداو، ئه‌مه‌شی به نیشاندانی ویستی ئێران له قه‌ڵه‌م دا بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.