لەسەرتاسەری جيهان گيانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ ٢٢٠ هەزارى تێپەڕاند
  2020-04-30       491       

ئەو وڵاتانەى كە لە هەزار حاڵەتى گيانلەدەستدان بە COVID-19 زياتريان تیادا تۆماركراوە: “توركيا (سێ هەزار و ٨١)، كەنەدا (دوو هەزار و ٩٠٤)، سويد (دوو هەزار و ٤٦٢)، سويسرا (هەزار و ٧٠٣)، مەكسيك (هەزار و ٥٦٩)، ئێرلەندا (هەزار و ٥١٩) و هيندستان (هەزار و ٧٠٣)”.
 
ئاوێنه‌:  بە گوێرەى دوايين زانيارى ماڵپەرى “Worldometer” سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بۆ ٢٢٠ هەزار و ٧١٣ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ١٧٩ هەزار و ٥٣٢ کەس.


تاوه‌كو ئەمڕۆ زۆرترين ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بە ٦٠ هەزار و ١١١ لە ئەمريكا تۆماركراوە. لەدوای ئەمريكا، لە ئيتاڵيا ٢٧ هەزار و ٦٨٢، لە ئيسپانيا ٢٤ هەزار و ٢٧٥، لە فەڕەنسا ٢٣ هەزار و ٦٦٠، لە بەريتانيا ٢١ هەزار و ٦٧٨، لە بەلجيكا حەوت هەزار و ٥٠١، لە ئەڵمانيا شەش هەزار و ٣٧٤، لە ئێران پێنج هەزار و ٩٥٧، لە بەڕازيل پێنج هەزار و ٨٠٣، لە هۆڵەندا چوار هەزار و ٧١١ و لە چين چوار هەزار و ٦٣٣ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيانلەدەستداوە.

ئەو وڵاتانەى كە لە هەزار حاڵەتى گيانلەدەستدان بە COVID-19 زياتريان تێدا تۆماركراوە: “توركيا (سێ هەزار و ٨١)، كەنەدا (دوو هەزار و ٩٠٤)، سويد (دوو هەزار و ٤٦٢)، سويسرا (هەزار و ٧٠٣)، مەكسيك (هەزار و ٥٦٩)، ئێرلەندا (هەزار و ٥١٩) و هيندستان (هەزار و ٧٠٣)”.

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له‌ شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا و پاشان بۆ نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵات تەشەنەى كرد و بووه‌ په‌تایه‌كی جیهانیی.

لە سەرانسەرى جيهان، ٩٨٦ هەزار و ٣١٤ تووشبووى ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە و لە ئێستاشدا يەك مليۆن و ٩٧٢ هەزار و ٥٠٥ نەخۆش لە قۆناغى چارەسەركردندان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×