مایك پۆمپیۆ: ڕێگه‌ ناده‌ین ئێران چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بكڕێت
  2020-04-30       448       
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێرانیش لاببرێن، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕێگه‌ نادات تاران چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بكڕێت.

ئاوێنه‌: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند، به‌ پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، ئێران له‌ ڕێی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوه‌پێكردنی چه‌كداره‌كانی له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وتیشی، ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووشدا، ئێران هاوكاری نادیاری بۆ ڤه‌نزوێلا، ناردووه‌.

مایك پۆمپیۆ ڕوونیشیكرده‌وه‌، له‌ كاتی هه‌ڵگرتنی سزای تایبه‌ت به‌ چه‌ك فروشتنیش، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕێگه‌ نادات ئێران چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بكڕێت، وتیشی: له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی تایبه‌ت به‌ كڕینی چه‌ك، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×