ئەمریكا خوازیارە توركیا گوشار بخاتەسەر گروپە توندڕەوەكان لە ئیدلب
  2020-04-30       661       

جیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا خوازیارە توركیا گوشاری زیاتر بخاتە سەر گروپە توندڕەوەكان لە ئیدلب.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی رۆیتەرز، جیمس جێفری، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندوە"خوازیارین ببینین توركەكان بەردەوام دەبن لە گوشارەكانیان بۆ سەر رێكخراوە تیرۆریستییەكان (لە ئیدلب) كە هەیئەی تەحریری شام بەهێزترینیانە."

هەروەها وتوشیەتی: هەندێك گوشار لەسەر ئەو گروپە توندڕەوانە هەیە، خوازیارین ئەو گوشارانە بەردەوام بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×