روسیا.. زیاتر لە ٩ هەزار کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بون
  2020-05-02       564       

لە رووسیا، ٥٧ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)وە گیانیان لەدەستداو، نۆ هەزار و ٦٢٣ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكەبوون.

ئاوێنه‌: ماڵپەری سپووتنیک-ی رووسی ئاماژەی بەوە داوە کە لە رووسیا ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٩ هەزار و ٦٢٣ کەس زیادی کردووە و کۆی گشتی حاڵەتی توشبوون بە پەتاکە گەیشتووەتە ١٢٤ هەزار و ٥٤ کەس.

هاوکات لە هەواڵەکەدا راگەیەندراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥٧ کەسی دیکە گیانی لەدەستداوە و لەبەرامبەردا هەزار و ٧٩٣ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ-ی پایتەختی رووسیا رایگەیاند لەسەدا ٢ی دانیشتووانی مۆسکۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×