لە سبەیەوە دەروازەی سەرتەک بۆ جووڵەی بازرگانی دەکرێتەوە
  2020-05-02       941       
بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان رایگەیاند، لە بەرواری ٣ی ئایارەوە دەروازەی پشتە(سەرتەک) بەڕووی جووڵەی بازرگانی دەکرێتەوە.
 
ئاوێنه‌: بەپێی بروسکەی ژمارەی ٤٠ی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان، سبەی یەکشەممە دەروازەی سەرتەک بەرووی جمووجۆڵی بازرگانی دەکرێتەوە و تێیدا هاتووە، “دەروازەی پشتە (سەرتەک) لە بەرواری ٢٠٢٠/٥/٣ بکرێتەوە و جووڵەی بازرگانی دەستپێبکاتەوە”.

هاوکات لە بروسکەکە هاتووە، “پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندرووستیەکان تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بکرێت”.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×