پێکدادان ڕویدا لەنێوان ھەردوو کۆریا
  2020-05-03       1716       
ئا: لوقمان غەفوور

سەعات ٧:٢٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئایار، پێکدادان لەنێوان ھەردوو کۆریا ڕویداوە، بەڵانم تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوە.

ئاڵوگۆڕی تەقەکردنی توند لەنێوان ھەردوو کۆریای باکور و باشور ڕویدا و ھەردوو وڵاتەکەش ئێستا لەسەر ھێڵی گفتوگۆن و تا کۆتایی بە تەقەکردن بێت.
بەپێی ھەواڵێکی بلومبێرگ کە لەسەر زاری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزەکانی کۆریای باشور -ەوە وەریگرتووە. سەرەتا کۆریای باکور تەقەیان لەخالێکی بنکەی پاسەوانی سنووری کۆریای با شور کردووە. دواتر دوای سێیەم جار تەقەکردن هێزەکانی باشور وەڵامیان داوەتەوە و لەڕێگەی ئاگادارکردنی دەنگیشەوە داوایان کردووە تەقە بوەستێنن.

ئەم پێکدادانە دوای ڕۆژێک لە ھەواڵی دەرکەوتنی کیم جۆن یۆن -ی سەرۆکی کۆریای باکور دێت کە ماوەی سێ ھەفتەیە ھیچ ئاسەوارێکی نییە.

ھەروەھا بەپێی تەلەفزیۆنی ئێم بی سی نیوز- پێکدەدانەکە لە ناوچەیەک ڕویداوە کە پێی دەوترێت ناوچەی چەکداماڵڕاو. کە بە ھەزاران سەربازی ھەردوولای تیا مۆڵدراوە و بریتییە لەناوچەیەک کە بەھۆی شەڕی ساڵی ١٩٥٠-١٩٥٣ ی نێوانیان ھەردوو کۆریاوە دروست بوو.
لە دوای نەخۆشکەوتنی کیم جۆن یۆن-ی سەرۆکی کۆریای باکور-ەوە، بەرپرسانی کۆریای باشور زۆرترین لێدوانیان داوە لەسەر نەخۆشکەوتنی کیم.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×