له‌ فەڕەنسا تا ئێستا زیاتر لە ٢٤ هەزار توشبوی كۆرۆنا گيانیان لەدەستداوە
  2020-05-03       478       
لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٦٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيانلەدەستداوە.
 
 ئاوێنه‌:   لە فەڕەنسا ژمارەى ئەو كەسانەى بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيانلەدەستداوە بۆ ٢٤ هەزار و ٧٦٠ كه‌س بەرزبوويەوە.

به‌پێی ئەو راگه‌یه‌نراوه‌ی كە لەلایه‌ن وەزارەتى تەندروستى فەڕەنساوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا هەزار و ٥٣٠ حاڵەتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٠١ هەزار و ٦٦٧ حاڵەت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بەو سێ ھەزار و ٨٢٧ تووشبووەی کە لە ژێر چاودێریی چڕدان، کۆی گشتی ٢٥ ھەزار و ٨٢٧ تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن. كەمبوونەوەى ژمارەى نەخۆشانى چاودێرى چڕ ٢٤ رۆژە لەسەر يەك بەردەوامە.

هاوكات ٣٨١ تووشبووى ديكە بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوتوون و کۆی گشتیی ٥٠ ھەزار و ٥٦٢ نەخۆش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە.

بەهۆى پەتاكەوه‌، ١٦٦ تووشبوو لە نەخۆشخانەكان و خانەی بەساڵاچووان گيانيانلەدەستداوە. ژمارەى گيانلەدەستدان لە نەخۆشخانەكان بۆ ١٥ هەزار و ٤٨٧ و لە خانەی بەساڵاچووان بۆ نۆ هەزار و ٢٧٣ بەرزبووەتەوە. بەمشێوەيە كۆى گشتى ژمارەى گيانلەدەستدان گەيشتووەتە ٢٤ هەزار و ٧٦٠.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×