لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٨٢ هەزار توشبوی نوێ لە جیهان تۆمارکراوە
  2020-05-04       446       

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی رۆژانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٨٢ هەزار توشبوی نوێ بوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر سێ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار کەس.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا ئەمڕۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە سێ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار و ٨٠٤ کەس، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ توشبو چاکبونەتەوە و ٢٤٨ هەزار و ٣٠٤  توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و ١٨٨ هەزار و ٣٨٤ كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ٦٨ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٧٨ هەزار و ٤١٢ کەسیش چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا ٢٤٧ هەزار و ١٢٢ توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی ١٢٦هەزار و ٤٥ توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×