لە تورکیا کۆی حاڵەتەکانی مردن به‌هۆی كۆرۆنا گەیشتە 3 هەزار و 397 حاڵەت
  2020-05-04       492       
وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ''لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3397 حاڵەت''.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ دووشەمە 4ی ئایار 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3397 حاڵەت.

ناوبراو وتیشی لە کۆی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 397 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 126 هەزار و 45 حاڵەت.

وەزیری تەندروستی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 892 هاووڵاتی لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 63 هەزار و 151 کەس.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×