فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک خاڵی لە حەلەب کردە ئامانج
  2020-05-05       579       

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا رایگەیاند، فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند خاڵێکی لە حەلەب کردووەتە ئامانج و لەبەرامبەریشدا سووپای سووریا هەوڵی بەرپەچدانەوەی هێرشەکەی داوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا سانا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەی حەلەب ئەنجامدراوە و سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتەش بەرپەچی هێرشەکانی داوەتەوە، لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “سیستەمەکانی بەرگری وڵاتەکەمان بەرپەچی هێرشەکان لە ناوچەی حەلەب دەداتەوە”.

هاوکات ئاژانسی ناوبراو ئیسرائیل-ی لە هێرشەکان بەرپرسیار کردووە و ئاشکرا کراوە کە ناوەندی لێکۆڵینوەکان لە حەلەب کراوەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلئیخبارییە گرتەی ساتی وەڵامدانەوەی سیستەمەکانی بەرگی سووریا لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە.

جێی ئاماژەیە وەزارەتی بەرگری سووریا ئەوەی ئاشکراکردووە کە هێرشەکە کاتژمێر ١١ و ٣٢ خولەکی دوێنێ شەو ئەنجام دراوە و جەبەخانەکەی ناوچەی ئەل سەفیرە کراوەتە ئامانج، هەروەها لەبارەی زیانەکان راگەیەندراوە کە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×