نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 11% بەرزبوەوە
  2020-05-05       532       
نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 11% بەرزبوەوەو نرخه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ سه‌رو 30 دۆلار.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێه‌ممه‌، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.88 دۆلار بەرزبوەتەوە کە رێژەی لە 10.59%ی نرخی پێشویەتی‌و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتۆتە  30.08 دۆلار.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 23.75 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، به‌رێژه‌ی‌ له‌‌ 13% به‌رز بوه‌وه‌‌. 

لەمانگی ئازاردا نرخی نەوتی‌ خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لەدوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەخوار 23 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×