سلێمانی..لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت
  2020-05-06       857       

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی جۆرەكانی بەنزین بە پاراستنی تەواوی كوالێتییەكەیانەوە، دادەبەزێنرێت.

ئاوێنە: پارێزگای سلێمانی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەسەر پێشنیازی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ نوێنەرانی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بە پاراستنی تەواوی كوالێتی جۆرەكانییەوە، نرخی بەنزیك دادەبەزێنرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ (٤٥٠) دینارو محسن بۆ (٥٥٠) دینارو سۆپەر بۆ (٦٢٥) دینار، دادەبەزێنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×