فەیسبوك سه‌دان ئەكاونتی ناوەندە ئەمنییەكانی ئێران داده‌خات
  2020-05-06       543       

كۆمپانیای فەیسبوك رایگەیاند، سه‌دان ئەكاونتی ساختەیان داخستووە، كە سەر بە ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون.

ئاوێنه‌: كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاماژه‌یداوه‌، سەدان ئەكاونتی فەیسبووكیان لە ئێران داخستووە كە ساختە بوونە و زانیاری ناڕاستیان بڵاوكردووەتەوە.

ناتانیل گلیچر بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی سایبری فەیسبووك رایگەیاند، سەدان ھەژماری ساختە ھەن، كە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانه‌وه‌ بەرێوەدەبرێن و زانیاری مەترسیدار و ھەڵە بڵاودەكەنەوە، ھەربۆیە سەرجەمیان داخراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×