لە ئێران 55 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-08       549       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 556 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراون و 55 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: بە تۆماركردنی ئەو ئامارە نێویانە كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 104 هەزارو 691 توشبو و هەروەها كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە شەش هەزارو 541 كەس.

ئەوەشی خستەڕو كە تاوەكو ئێستا 83 هەزارو 837 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەڵام دو هەزارو 711 توشبو لە دۆخێكی نالەباری نەخۆشییەكەدان و لەژێر چاودێریدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×