ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبونەوەدایە
  2020-05-09       540       

له‌ ئه‌مریكا له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و ١٨١ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ بۆ ٧٧ هه‌زار و ٥٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هەر بەپێی ئامارە تەندروستییەکان لە کۆی نزیکەی چوار ملیۆن توشبوو یەک ملیۆن و ٢٩٥ هەزار و ٥٨ کەس لەئەمریکا تومارکراون.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتاندانەیە بۆ ژمارەی توشبوان و گیان لەدەستدان.

هەروەها لەدوای ئەمریکا ئیسپانیا و ئیتاڵیا و بەریتانیا و ڕوسیا و فەرنسا و ئەڵمانیا و بەرازیل و تورکیا و ئێران زۆرترین توشبوویان هەیە.

وڵاتی چینیش کە یەکەم وڵاتبوو ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبوەوە لە ئێستادا لە ریزبەندی یانزە هەمین وڵاتدایە و  لەسەرەتاوە تا ئێستا ٨٢ هەزار و ٨٨٦ توشبووی تێدا تۆمارکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×