لە 24 كاتژمێری ڕابردودا هه‌زار و ٥٢٩ كەس له‌ ئێران توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-09       530       

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و ٥٢٩  كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و ٥٢٩ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 48 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 106220 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش 85064 كەس چاك بوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 6589 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×