لە توركیا 50 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-09       585       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: له‌ماوه‌ی ٢٤ سەعاتی رابردودا یەك هه‌زار و ٥٤٦ كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و ٥٠ توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند: ئەمڕۆ ٣٥ هەزار و ٦٠٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو چوارچێوەيەدا یەك هەزار و ٥٤٦ حاڵەتى نوێى توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و ٥٠ توشبوش گيانيانلەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە كۆى گشتی حاڵەتەكانى توشبون بە كۆرۆنا لە توركیا گەيشتۆتە ١٣٧ هەزار و ١١٥ حاڵه‌ت و كۆی گشتی گيانلەدەستدانيش بە ڤایرۆسەكە گەيشتوەتە سێ هەزار و ٧٣٩.

بەپێی قسەی وەزیری تەندروستی توركیا كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێری چڕدان، یەك هەزار و ١٦٨ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٦٢٨ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتوە گەيشتوه‌تە ٨٩ هەزار ٤٨٠ نەخۆش.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×