لە توركیا 47 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-10       435       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا، یەك ھەزار و ٥٤٢ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا، یەك ھەزار و ٥٤٢ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان گەیشتە 138 هەزارو 657 كەس.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەر لەو ماوەیەك 47 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ هەزارو 786 كەس.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە چاودێری چڕدان، یەك ھەزار و ١٥٤ کەسە و ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە گەیشتە ٩٢ ھەزار و ٦٩١ کەس.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×