حكومەتی عێراق برێک پارە خەرج دەكات, هاوڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە
  2020-05-11       3178       

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوی كردەوە ، زیاتر لە (2) ملیۆن و (400) هەزار خێزان سودمەند دەبن لە وەرگرتنی برە پارەی فریاكەوتنی حكومەتەوە.

ئاوێنه‌: مانگی رابردوو حكومەتی عێراق بریاریدا بە پێدانی مینحەیەك بە هاوڵاتیانی كەم دەرامەت و لەرێگای فۆرمێكەوە بۆ هەر تاكێك (30) هەزار دیناری پێدەدات ، لەوانە ناوی بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی تێدایە.

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند : " زیاتر لە (2) ملیۆن و (400) هەزار خێزان كە زیاترن لە (18) ملیۆن تاك ناویان تۆماركردووە و حكومەت بریاری خەرج كردنی پارەی بۆ دەركردوون".

ئەوەیشی وت : " ئامارەكان ئێستا لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتین و ناوەكان ئاراستەی بانكی ناوەندی كراوە بۆ ئەوەی بڕە پارەكە خەرج بكەن لەنێویاندا هاوڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×