نوری مالیکی: به‌ مەرج پشتیوانی له‌ حکومەتەکەی کازمی ده‌كه‌ین
  2020-05-13       623       

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هیچ وەزیرێکی لەکابینەی حکومەتی نوێی عێراقدا نیە و ئەوەش یەکێک بوە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە دەنگیان بە کابینەی حکومەتی نوێ نەداوە، جێبەجێکردنی چوار داواکاریشی کردە مەرجی پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی کازمی. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی بەغداد ئەلیەوم، ئەمرۆ چوارشەممە لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رای خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند هاوپەیمانێتییەکەمان هیچ وەزیرێکی لە حکومەتی نوێدا نیە، چوار داواکاریشی کردە مەرجی پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی کازمی کە بریتین لە گەڕانەوەی پێگە و دەسەڵاتی حکومەت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەخت و پاک و بێگەرد، چارەسەرکردنی کێشەی ئابوری و پێشێلکارییە ئەمنییەکان.

مالیکی ئاماژەی بەوەکردوە لەپێناوی ئەو چوار ئامانجە سەرەکییە پشتیوانی حکومەتی نوێدەکات.

مالیکی راشیگەیاند  هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حزبی دەعوەش تێبینییان لەسەر چۆنیەتی کاندیدکردنی وەزیرەکان هەبوە و پێیانوابوە کە پێویستە بۆچونی هێزە سیاسییەکان و مەرجەعیەتی دینی لەبەرچاوبگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×