هەوڵدەدرێت ئەوروپا قەدەخە لە سەر هێڵی ئاسمانی عێراقی هەڵبگرێت
  2020-05-17       774       

وەزیری گواستنەوەی عێراق داوا دەکات ئەوروپا جارێکی دیکە بە بابەتی قدەخەکردنی هێڵی ئاسمانیی عێراقدا بچێتەوە.

ئاوێنه‌: ناسر حوسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە کاتی سەردانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، داوایان کردووە جارێکی دیکە ئەوروپا قەدەخە لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی هەڵبگرێت و کۆمپانیاکە دووبارە ببێتەوە ئەندامی یەكێتیی گواستنەوەی ئاسمانی جیهانی.

وەزیری گواستنەوەی عێراق هەروەها وتویەتی، جارێکی دیکە کار بۆ دەرچوونی کۆمپانیاکە لەم راگرتنە دەدەن.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×