2020-05-17   781     
ئا: لوقمان غه‌فوور
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17ی ئایار ئاشكرای كرد كه (دوو وی) باڵێۆزی چین له ئیسرائیل له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌یه‌كی نزیك جۆرشه‌لیم به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی رۆژی 17ی ئایار بڵاویكردۆته‌وه كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و پۆلیسی جۆرشه‌لیم جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه كه دیپلۆماتێكی چین كه ته‌مه‌نی 57 ساڵه به مردووی له ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام تائێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
وته‌بێژێكیش به‌ناوی پۆلیسی جۆرشه‌لیم به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه كه وه‌ك رێوشوێنی ئاسایی پێویست به‌شێك له پیاوانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه بینراون.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی 12ی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیل له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر زاری دوو پزیشكی فریاكه‌وتن ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ده‌شێت دیپلۆماته چینییه‌كه له‌كاتی نووستندا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مردبێت.
دوو وی له مانگی فێبریوه‌ری ئه‌مساڵو له‌سه‌ر وه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌ویش دوای سێ ساڵ له كاركردن وه‌ك باڵیۆزی چین له ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها به‌پێی رۆژنامه‌ی زه نیو یۆرك تایمز ئه‌م دیپلۆماته ماوه‌ی 31 ساڵه له‌كاری دیپلۆماتیدایه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی ژن و منداڵێكه كه له چین ده‌ژین.
به‌پێی زه نیویۆرك تایمز مردنه‌كه‌ی دوای سێ رۆژ له‌ره‌خنه‌كانی مایكل پۆمبیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دێت كه له ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ره‌خنه‌ی له چین گرت و چین-ی سه‌رزه‌نشت كرد به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی جۆرشه‌لیم پۆست رۆژی 14ی ئایار له‌سه‌ر زاری دوو وی-یه‌وه هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مریكا خۆی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی چی به‌سه‌رهاتووه نه‌ك چین. له راگه‌یاندراوێكی باڵیۆزخانه‌كه‌یدا هاتووه: "له ئێستادا، ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، به‌ڵام دۆخی ئێستای ئه‌مریكا، چین هۆكاری نییه به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێك له‌سیاسییه‌كانی ئه‌مریكایه فرسه‌تیان داوه به ڤایرۆسه‌كه وا بێت له ئه‌مریكا".
هه‌رچه‌نده چین ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باش بكات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له سه‌رئاستی ئه‌كادیمی و وه‌به‌رهێنان له پاشه‌كشێدایه و ناتوانێت رۆڵ بگێڕێت لە ئیسرائیل.
دواهه‌مین روداویش رۆژی 13ی ئایار بوو كاتێك ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پاشه‌كشێ به به‌شداری كۆمیانیاكه‌یان ده‌كه‌ن كه باره‌گاكه‌ی له هۆنگكۆنگ-ه كه بنیاتی (دیسه‌له‌نه‌یشن سوریك بی) ده‌نێت كه تێچوونه‌كه‌ی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
دوو وی دوومین باڵیۆزی چین-ه له مێژووی ئەو وڵاتە كه له پۆستی باڵیۆز-دا گیانله‌ده‌ستده‌دات ئه‌ویش دوای (شو هۆوانگ) باڵیۆزی چین له پیرۆ له ساڵی 1981 دوای 3 ساڵ به نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا.