2020-05-18   456     
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٩ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژمارەی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ١٢٢ هەزار و ٤٩٢ كەس.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران، کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكرای كردووه كه له میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە و ئاماژه‌ی به‌وەش كردووە کە كۆی گشتیی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتووه‌ته، حه‌وت هه‌زار و ٥٧ كه‌س و ژمارەی تووشبووانیش دوو هه‌زار و ٢٩٤ حاڵه‌ت زیادی كردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٢ هەزار و ٤٩٢ كەس.
هاوکات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران باسیشی له‌وه كردووە کە باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٧١٢ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه ناجێگیره و تا ئێستا ٩٥ هه‌زار و ٦٦١ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه چاره‌سه‌ریان ته‌واوكردووه ونه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
لەلایەکی دیکەوە یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران له ١٩ی شوباتدا له شاری قوم تۆماركرا.