لە عێراق 150 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و چوار توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-05-18       541       
وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 150 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 92 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 150 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 120 حاڵەت، بەسرە: 7 حاڵەت، نەجەف: 3 حاڵەت، واست: 3 حاڵەت، كەربەلا: 2 حاڵەت، موسەننا: 3 حاڵەت، دیالە: 2 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سلێمانی: 9 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە هەر چواریان لە بەغدا بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 92 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 71 حاڵەت، بەسرە: 20 حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە سێ هەزار و 554 كەس و لەوانە 127 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 310 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار و 117 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكان ماون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×