بەغدا: موشەكێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كرا
  2020-05-19       383       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ موشەكێکی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا، خانویەكی چۆڵی پێكاو هیچ زیانێكی لێنەکەوتەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەعێراق ئاماژە بەوە دەکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەموشەکێکی کاتیۆشا ناوچەی سەوز کرایە ئامانج‌و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ئەوەشی رونکردوەتەوە کە موشەکەکە لەگەڕەکی ئیدریسی شەقامی فەلەستینەوە ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە.

ناوچەی سەوز لەبەغدا بارەگای سەرەکی حکومەت‌و چەندین وەزارەت‌و باڵوێزخانە لەخۆدەگرێت، کە گرنگترینیان باڵوێزخانەی ئەمەریکایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×