ملیاردێری بەناوبانگی سعودی ساڵح عەبدوڵڵا کامیل کۆچی دوایی کرد
  2020-05-19       942       

ملیاردێری بەناوبانگی سعوودی، ساڵح عەبدوڵڵا کامیل لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاوێنه‌: هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی “دلة البركة”، ساڵح عەبدوڵڵا کامیل لە هەژماری تایبەتی کۆمپانیاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندرا.

راگەیاندنەکانی سعودیەش باس لەوە دەکەن کە ساڵح عەبدوڵڵا کامیل یەکێک بووە لە سەرمایەدارە پێشەنگەکانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی.

لەم نێوەندەشدا رۆژنامەی “شرق الاوسط” بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵح عەبدوڵڵا کامیل خاوەن سەروەتێکی هەشت ملیار ریالییە ( دوو ملیار ٣٠٠ ملیۆن دۆلار)، بەمشێوەیەش دەوڵەمەندترین سەرمایەداری سعوودییە.

ساڵح عەبدوڵڵا کامیل سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای جددە باشووری رۆژئاوای سعوودیە بووە و بۆ ماوەی دە ساڵیش وەک راوێژکاری وەزیری دارایی سعوودیە کاری کردووە، هەروەها خاوەن چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی تایبەت بە بواری ئابووریی بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×