عەبدولوەهاب ساعدی: هێرش بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێده‌كه‌ین
  2020-05-20       510       

 سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی رایگه‌یاند: به‌ پشت بەستن بەپلانێکی وردی هەواڵگریی، بە هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدەین''.

ئاوێنه‌: سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی رایگەیاند کە هێزەکانیان بە هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆن بەئامانجی راوەدونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدەن.

فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وتی:  ئۆپەراسیۆنەکە بەم نزیکانە هێزەکانی دژە تیرۆر به‌هاوبەشی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پشت بەستن بە پلانێکی وردی هەواڵگریی بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن.

جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش کە لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق خۆیان حەشارداوە لەناودەبرێن.

لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا، لیوا روکن جەبار تائی لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە-دا کە هێزەکانی سوپا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن، دەستکەوتێکی باش بەدیهاتووە.

وتیشی: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، رێگەی گواستنەوە و هاتوچۆکردن لە سنووری ئەو سێ پارێزگایە لە تیرۆریستانی داعش پچڕێندراوە.

باسی لەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە درێژەی هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×