مستەفا کازمی سەرپشککراوە لەوەی بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان خۆی کاندید دیاری بکات
  2020-05-20       554       

ئەندامی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەواد موسەوی، “سەرۆک وەزیران، مستەفا کازمی-مان سەرپشککردووە لەوەی خۆی کەسانی لێهاتوو و سەربەخۆ بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان کاندید بکات”.
 
ئاوێنه‌: جەواد موسەوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە کە فراکسیۆنی سائیرون کاندید بۆ هێچ وەزارەتێک لە وەزارەتە بەتاڵەکان پێشکەش ناکات و وتوویەتی، “فراکسیۆنی سائیرون، مستەفا کازمی سەرپشککردووە لەوەی خۆی کەسانی لێهاتوو و سەربەخۆ بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان کاندید بکات”.

لە حەوتی ئەم مانگە، ١٥ وەزیر لە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستهێنا، بەڵام کاندیدی ئەو وەزارەتانەی کە نەیانتوانی متمانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن و رەتکرانەوە بریتیین لە:

وەزارەتی کشتوکاڵ، محەمەد کەریم جاسم ساڵح

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، سەنا حیکمەت ناسر جەرجیس

وەزیری داد، عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح

وەزارەتی بازرگانی، نەوار نەسیف جاسم حەمود

وەزیری رۆشنبیری، هیشام ساڵح داود سەلمان

بەڵام وەزارەتەکانی نەوت و دەرەوە کاندیدیان نەبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×