وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ئیمارات لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات
  2020-05-21       746       
ئامینە زەحاک، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ئیمارات رایگەیاند، “ژمارەی حاڵەتەکانی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) بۆ ١١ هەزار و ٨٠٩ کەس بەرزبوویەوە”.
 
ئاوێنه‌: بە وتەی وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ئیماراتی عەرەبی، لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا هەزار و ١٨ کەس لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە.

هاوکات ئامینە زەحاک ئاماژەی بەوەشدا کە تەنها ئەمڕۆ ٩٤١ کەس لە وڵاتەکەیاندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بەم جۆرەش ژمارەی تووشبووان لە ئیمارات گەیشتە ٢٦ هەزار و ٤ کەس.

لە کۆتاییدا زەحاک باسی لەوە کرد کە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە ٢٣٣ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ٦ هاووڵاتی بیانی لە ناوخۆی ئیماڕات گیانیان لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×