بەڕێوەبەری سایلۆی نه‌جه‌ف: ئه‌و گه‌نمه‌ی دیار نه‌ماوه‌ باڵندە خواردویەتی
  2020-05-21       1361       
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕی گەنمی دزراو لە سایلۆی نەجەف 752 تۆنە و کارمەندانی وەزارەتەکەی دەستیان لەو دزیکردنە هەبوە.

ئاوێنه‌: پێشتر دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندبو، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە سایلۆی نەجەف بۆیان دەرکەوتوە زیاتر لە 750 تۆن گەنم دیار نەماوە، کە نرخەکەی دەکاتە زیاتر لە 400 ملیۆنن دۆلار، بەرێوەبەری سایلۆکە بە لیژنەی لێکۆڵینەوەکەی وتبو باڵندە ئەو بڕە گەنمەی خواردوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و ئابوری وەزارەتەکەیان دو هەفتە پێش ئێستا دەستیان بەسەر بڕێک گەنمی دزارو لە سایلۆی ستونی نەجەف گرتوە، لەدوای لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەرکەوتوە بڕی زیاتر لە 752 تۆن لە گەنمەکە دزراوە.

لە دەقی راگەیەندراوەکەدا هاتوە، لەژێر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و ئابوری و بە پێی یاداشتنامەیەک کە لە رێکەوتی 24/3/2020 دەرکراوە، گەنمی ناو سایلۆی ستونی پێوانەکراوەتەوە، بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە سەپەرشتی  لیژنەی هاوبەشی لقی چاودێری دارایی لە نەجەف و بە ئامادەیی بەڕێوەبەری سایلۆکە و بەرپرسانی کۆنتڕۆڵی جۆرێتی و بەرپرسی پۆلی هونەری و ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بوە.

گەنمی دەرەجە یەکی ناوخۆی (هاوردە  بۆ کڕیاران) بڕەکەی 12810.560 تۆن بوە.

گەنمی دەرەجە یەکی ناوخۆ (نێردراو) بڕەکەی 1038.840 تۆن بوە.

گەنمی دەرەجە یەکی ناوخۆ (نێردراو بۆ کڕیاران) بڕەکەی 22155.842 تۆن بوە.

بڕی کەمی گەنمی دزراو لەسایلۆکە 752.498 تۆنە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×