وەزارەتی دارایی هەرێم: تا ئێستا 400 ملیار دینارەكەی بەغدا نەگەیشتوە
  2020-05-21       814       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بڕیاریش بو بەر لە جەژن بگاتە دەست وەزارەتەكەیان، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەمو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوە."

وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەوەشی خستۆتەڕو"وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی  زۆر، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، موچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد."

دەقی رونكردنەوەكە..

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەمو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوە.

بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی  زۆر ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، موچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان
2020/5/21

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×