2020-05-23   451     
فه‌رمانده‌يى ناوه‌نديى سوپاى ئه‌مريكا رایگەیاند، ٢ گەورە تیرۆریستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژهەڵآتی سووریا لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراون.
لە راگەیەندراوێکدا فه‌رمانده‌يى ناوه‌نديى سوپاى ئه‌مريكا کە بە سێنتکۆم ناسراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئەمریکا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له هێرشێكدا دوو فه‌رمانده‌ى رێكخراوى “داعش”يان له رۆژهه‌ڵاتى سووريا كوشتووە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئه‌حمه‌د عيسا ئيسماعيل زاوى و ئه‌حمه‌د عه‌بد محه‌مه‌د جغێغى له هێرشێكى هاوبه‌شدا بۆ سه‌ر پێگه‌يه‌كى داعش له پارێزگاى دێرازۆر رۆژى ١٧ى ئايار كوژران”.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە “زاوى كه ناسراويش بوو به ئه‌بو عه‌لى به‌غدادى، والى داعش بوو له باكوورى به‌غدا و به‌پرسى بڵاوكردنه‌وه و راگه‌ياندنى رێنماييه تيرۆريستييه‌كانى گه‌وره فه‌رمانده‌كانى داعش بوو به چه‌كداران له باكوورى به‌غدا”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “جغێغى، كه ناسراويش بوو به ئه‌بو عه‌ممار، به‌پرسێكى گه‌ورى لۆجيستى داعش بوو و به‌رپرسى زانمكردن و گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و بۆمبى چێندراو بوو بۆ گشت ناوچه‌كانى عێراق و سووريا”.