عەبدوڵای كوێخا موبارەك: ئیتر بەسە ئومێد ھەڵچنین و گوێگرتن لە پەیام و قسەی سواوی دەسەڵاتداران
  2020-05-24       1651       
عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایدەگەیەنێت، "ئیتر بەسە ئومێد ھەڵچنین و گوێگرتن لە پەیام و قسەی سواوی دەسەڵاتداران لە بۆنە ئاینی و نیشتیمانیەكاندا، وەك ئاشتەوایی و تەبایی و پێكەوەیی و چاكسازی، ئیتر بەسە بێدەنگی لە برسیكردنی خۆت و قەرزار كردنی نەوەكانت"

ئاوێنه‌: عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاندووە، بە ئومێدی ئەوەی ئیتر خەڵكی كوردستان تێگەیشتبێت و بەبێ جیاوازی بیروباوەڕی سیاسی یەكبگرن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم دوو كۆمپانیا و دوو بنەماڵە دەسەڵاتدارەی كە كوردستان و خەڵكیان بەم دەرد و شكستی ئیداری و داراییە برد.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك وەك (تێبینی) وتویەتی "لە سەركردایەتی پارتی و یەكێتی، لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، لە پینەچییەكانی گۆڕان و لایەنەكانی تر، ئەوەی یەك ڕۆژ لە دەسەڵاتدا بووبێت بێ گوناح نیە و ھەمویان وەكو یەك بەرپرسیارن لەم دۆخە".
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×