موقتەدا سەدر ئەمڕۆی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاند
  2020-05-24       511       

نوسینگەی موقتەدا سەدر, سەركردەی رەوتی سەدر، بە پێچەوانەی مەرجی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی ئەمڕۆ یەكشەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاند.
 
ئاوێنه‌: پێشتر نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق، عەلی سیستانی رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ یەكشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزانە و سبەی دووشەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری كرد.

لەوبارەوە نووسینگەی سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە و تیایدا هاتووە: “ئەمڕۆ یەكشەممە وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان رادەگەیەنیین”.

هاوكات نووسینگەی محەمەد خاڵسی، مەرجەعی ئاینی-ش لە راگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ یەكشەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان رایگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە كە پشت بەستن بەوەی ئێوارەی شەممە مانگی شەوال بینراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

بۆ ئەمساڵ جەژنی رەمەزان، شیعەكانی لە عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەشكردووە، بەوەی بەشێكیان ئەمڕۆ یەكشەممەیان وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكردووە و بەشێكیان سبەی دووشەممە وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان-یان راگەیاندووە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×