دواین ئاماری توشبوان و گیانلەدەستداوان بەهۆی کۆرۆناوە راگەیاندرا
  2020-05-24       393       

ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته‌ پێنج مليۆن و ٣٠٧ هەزار و ٤١٢ كه‌س.

ئاوێنه‌: بەپێی ماڵپەرى “Worldometer” كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، لەسەرانسەرى جيهاندا ٣٤٠ هه‌زار و ٧٥ كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، تا ئێستا دوو ملیۆن و ١٦٠ هه‌زار و ٥٩٢ توشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 به‌رزترین ئامار له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌

له‌ ئه‌مریكا كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٤٥ هەزار و ٣٥٣ حاڵەتی تووشبوون‌ و، ٩٧ هه‌زار و ٦٥٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا‌ ٢٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌

به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه‌، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا له‌ ٢٠ هه‌زار زیاتره‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌؛‌‌ “به‌ڕازیل ٣٣٢ هه‌زار و ٣٨٢ حاڵه‌ت، رووسیا ٣٢٦ هەزار و ٤٤٨ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨١ هه‌زار و ٩٠٤ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٥٤ هه‌زار و ١٩٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٨ هه‌زار و ٦٥٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٨٢ هه‌زار و ٢١٩ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٧٩ هه‌زار و ٧١٣ حاڵه‌ت، توركيا ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ حاڵه‌ت، ئێران ١٣١ هەزار و ٦٥٢ حاڵه‌ت، هیندستان ١٢٥ هەزار ١٤٩ حاڵه‌ت، پێرو ١١١ هەزار ٦٩٨ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٧١ حاڵه‌ت، كەنەدا ٨٢ هەزار و ٤٨٠ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٦٧ هه‌زار و ٧١٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٢ هه‌زار و ٥٢٧ حاڵه‌ت، چیلی ٦١ هەزار ٨٥٧ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٦ هەزار و ٥١١ حاڵه‌ت، پاكستان ٥٢ هه‌زار و ٤٣٧ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٤ هەزار و ٨٨٨ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٤٠ هه‌زار و ٤٨١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣٥ هه‌زار و ٨٢٨ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ٣٤ هه‌زار و ٣٠٣ حاڵه‌ت، سوید ٣٢ هەزار و ٨٠٩ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و ٧٠٧ حاڵه‌ت، سینگاپور ٣٠ هەزار و ٤٢٦ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٣٠ هه‌زار و ٢٠٥ حاڵه‌ت، پورتوگال ٣٠ هەزار و ٢٠٠ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٧ هه‌زار و ٨٩٢ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢٤ هەزار و ٥٠٦ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٢٠ هەزار و ٧٩٦ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٢٠ هەزار و ٦١٩ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ٢٠ هه‌زار و ٥٨٠ حاڵه‌ت، ئه‌فریقای باشوور ٢٠ هه‌زار و ١٢٥ حاڵه‌ت”.

هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

”به‌ریتانیا ٣٦ هه‌زار و ٣٩٣ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٢ هه‌زار و ٦١٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨ هه‌زار و ٦٣٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٨ هه‌زار و ٢٨٩ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ٢١ هه‌زار و ١١٦ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٢١٩ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و ٣٥٢ حاڵه‌ت، ئێران حه‌وت هەزار و ٣٠٠ حاڵه‌ت، مه‌كسیك شه‌ش هه‌زار و ٩٨٩ حاڵه‌ت، كەنەدا شه‌ش هەزار و ٢٥٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٧٨٨ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، توركيا چوار هەزار و ٢٧٦ حاڵه‌ت، سوید سێ هەزار ٩٢٥ حاڵه‌ت، هیندستان سێ هه‌زار و ٧٢٨ حاڵه‌ت، رووسیا سێ هه‌زار و ٢٤٩ حاڵه‌ت، پێرو سێ هه‌زار و ٢٤٤ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر سێ هه‌زار و ٥٦ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٩٠٣ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٥٩٢ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا هەزار و ٣٢٦ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ٢٨٩ حاڵه‌ت، پاكستان هه‌زار و ١٠١ حاڵه‌ت‌، پۆڵه‌ندا ٩٨٢ حاڵه‌ت، چیلی ٦٣٠ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ٦٠٥ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٤٣٢ حاڵه‌ت،  ئه‌فریقای باشوور ٣٩٧ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٦٣ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٤١ حاڵه‌ت‌، بیلاڕووسیا ١٩٠ حاڵه‌ت‌، سینگاپور ٢٣ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٩ حاڵه‌ت‌‌”.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×