رۆحانی و ئەردۆغان: پێویستە هەرچی زوە سنورە ئاسمانی و زەمینییەكانی نێوان هەردو وڵات بكرێنەوە
  2020-05-24       477       

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا جەخت لە كردنەوەی هەرچی زوتری دەروازە سنورییە ئاسمانی و زەمینییەكان نێوان هەردو وڵات دەكەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ یەكشەممە، حەسەن رۆحانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

رۆحانی و ئەردۆغان لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا جەختیان لە پێویستی پەرەپێدان و قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان نێوان هەردو وڵات بەتایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا كردۆتەوەو ئاماژەیان بەو كێشە ئابورییانە كردوە كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە روبەڕوی جیهان بۆتەوە.

سەرۆكانی هەردو وڵات جەختیشان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە هەرچی زوە دەروازە سنورییە زەمینی و ئاسمانییەكانی نێوان توركیاو ئێران بكرێنەوە لەگەڵ پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەكان و ئاڵۆگۆڕی زانیاری و ئەزمون لە بواری بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنادا.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ماوەی چەند مانگێكە دەروازە سنورییە ئاسمانی و زەمینییەكانی نێوان هەردو وڵات داخراون.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×