حەوت كەسی دیكە لە هەولێر توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-24       642       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حەوت حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، حەوت توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: سێ ئافرەت تەمەن ٦٩و ٥٩و ٥٧ ساڵ، دو پیاو تەمەن ٦٩و ٢٩ ساڵ، دو منداڵ تەمەن ٩و ٥ ساڵان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سێ توشبویان بەرکەوتو و خانەوادەی توشبوەکەی دوێنێی شاری هەولێرن و چوار توشبوەکەی تر نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەیە، دانیشتوی ناحیەی عەنکاوەو گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.

لە كاتەكانی پێشتری ئەمڕۆدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندبو لە ئێستادا 22 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون.

بەم تۆمارە نوێیەی توشبوان، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە هەولێر كە لە نەخۆشخانەن دەگاتە 29 كەس. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×