لە بەریتانیا مانگی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە
  2020-05-25       290       

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا ، سەڕەڕای ئەو مەترسییانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رووبەڕووی بەریتانییەكان بۆتەوە ، بەڵام سوورن لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی وڵات و دەستپێكردنەوەی چالاكییەكان.

ئاوێنه‌: لە چوارچێوەی ئاسایکردنەوەی دۆخەکە لە ولاتە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بڕیاریانداوە لەسەرەتایی مانگی داهاتوودا پڕۆسەی خوێندن لەپۆلە سەرەتاییەكان دەستپێبكاتەوە و جەختیشیکردەوە لە پێناو پاراستنی تەندروستی مامۆستایان و خوێندكاران كۆمەڵێك رێكاری توندی تەندروستی دەگرنەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو نابێت لەوە زیاتر جموجۆڵ و چالاكییەكانی ژیان لە بەریتانیا پەكیان بكەوێت و پێویستە لە رێگەی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و بەجێبەجێكردنی تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×