هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبونی غەرامەكراوانی درێژكردەوە
  2020-05-25       410       

بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتەسەر درێژكرایەوە

ئاوێنه‌: عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاندوە:" بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتە سەر، تاوەكو 15-6-2020 درێژكراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە: "هەركەسێك ئەگەر لە رۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبونی بۆ دەركراوە و لەسەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت".

راشیگەیاند، "لەئێستادا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان، تاوەكو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە، سەردانی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان جێبەجێبكەن"
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×