پارێزگاری هه‌ولێر: پارتی و یه‌كێتی به‌ بندیوار خه‌ڵكیان دامه‌زراندوه‌
  2020-05-25       903       

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پارتی و یەکێتی کاری نایاساییان کردوە و خەڵکیان بە بندیوار دامەزراندوە، بەڵام دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و هەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


ئاوێنە: فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لەکاتی بەشداریکردنی بەرنامەی 180ی كەناڵی ئێن ئاڕ تی کە بڕیاره‌ ئەمشەو پەخشبکرێت رایگەیاند، هەڵەکراوەو خەڵکی زۆر دامەزرێندراوەو بندیوار هەیەو کەسی وا هەیە شەهید نەبوەو کراوە بە شەهید، کەسی واش هەیە زیندانی نەبوەو کراوە بە زیندانی سیاسی، هەمو ئەوانەش پارتی و یەکێتی کردویانە.

فرسه‌ت سۆفی وتیشی"لەبەرئەوەی ئێستا لە حوکمڕانیدان دەبێت ملبدەن بۆ بەرپرسیارێتی و هەوڵبدەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و نابێت هەر کێشەکان لە خۆیان دوربخەنەوە".
فرسەت سۆفی لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان پارێزگاری هەولێرەو ئەو پارتەش زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی لەلایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×