جەمال كۆچەر: قەرزە ناوخۆییەكان زیان بە داهاتوی عێراق دەگەیەنن
  2020-05-26       475       

حكومەتی عیراق تاكو ئێستا قەرزی لە بانكەكانی ڕافیدەین، ڕەشید، بازرگانی عیراق كردووە و بەبۆچوونی پەڕلەمانتارێكی كوردیش، ئەو قەرزانە لە داهاتوودا زیان بە وڵات دەگەیەنن.

ئاوێنه‌: جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژننەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو قەرزانەی، كە حكومەتی عیراق دەیانكات لە بانكەكانی ناوخۆ چەند سوودێكی هەیە هاوشێوەی بانكە نیودەوڵەتییەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەمە شتێكی ڕاست و گونجاو نییە، چونكە لە داهاتوودا سودی زۆری دەچێتە سەر و دەبێتە بارگرانی لەسەر حكومەتی عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، گەر ئەم قەرزە ناوخۆیانەی حكومەت بۆ پڕۆژەیەك یان مەبەستێكی دیاریكراو نەبێت ئەوا كێشە لە داهاتوودا دروست دەكات و دەبێتە كێشەی ئابووری بۆ داهاتی عیراق، بە تایبەت گەر ئەم قەرزە بۆ پڕۆژەی وەربەرهینان بەگەڕ نەخرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە داهاتی مانگانەی عیراق لە فرۆشتنی نەوت لە 6 ملیار دۆلارەوە بۆ 1.5 ملیار كەمی كردووە و ئەوەش كێشەی ئابووری و دارایی بۆ حكومەت دروست كردووە بەتایبەتی لە بواری پێدانی موچه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×